وڵات
دیوانی چاودێری دارایی هەڵەو لادانە ژمێریارییەكانی (وەرشەی مەركەزی) سەر بەوەزارەتی كارەبا هەڵدەداتەوەو ئاماژە بەچەندین لادانی ژمێریاری دەكات، لەوەرگرتنی مووچەو پێدانی پێشینەو دیارنەمانی سەدان ملیۆن دینار.
دیوای چاودێری دارایی ڕاپۆرتێكی لەبارەی حساباتی كۆتایی (وەرشەی مەركەزی) سەر بەوەزارەتی كارەبا كردووە، لەو ڕاپۆرتەدا وردبینی كارەكانی ئەم بەڕێوەبەراتیەی كردووە كەپەیڕەوی سیستمی ژمێریاری یەكگرتوو دەكات.
سەرەتای ڕاپۆرتەكە باسی (هەبووەكان) (مەوجوداتی جێگیر)ی بەڕێوەبەرایەتیەكە دەكات، لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات هەرچەند ئەم بەڕێوەبەرایەتیە جەردی فعلی ئەنجامداوە، بەڵام ئەنجامی ئەو جەردە یەكنەخراوەو بەراورد نەكراوە بەتۆمارگەكان بۆ دیاریكردنی زیادوكەم، ئەمەش كاریگەری لەسەر بەهای ئەو كەلوپەلانەی بەڕێوەبەراتیەكە هەیە.
ئەوەش دەڵێت “لەئەنجامی وردبینی دەركەوت، هەندێكجار سوان بەهەڵە تۆماركراوە ئەمەش كاریگەری سلبی هەبووە لەسەر ئەنجامی كردارە داراییەكان”ی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە.
شەش ملیارو ٢٦٧ ملیۆنو وەك قەرز دراوەتە كۆمپانیاو خەڵكی تر، بەڵام ئەم قەرزانە وەرنەگیراونەتەوە
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی دیوانی چاودێری دارایی بڕی ٢٥٢ ملیۆن ٢٨٤ هەزارو سێ سەدو چل دینار، لەحساباتی ئەم بەڕێوبەرایەتیە دەركەوتووە، كەبریتیە لەبەهای مۆلیدو چاككردنی محاویلەو كەلوپەلی كارەبایی دراون بەبەڕێوبەرایەتیەكانی دابەشكردنی كارەبا، بەڵام پشتگیری لەم بەڕێوبەرایەتیانە وەرنەگیراوە بۆ هەندێك لەو بەهایانەی لەسەریان تۆماركراوە، ئەمە جگە لەوەی ئەم حسابە (بەشێوەیەكی ژمێریاری هاوسەنگ نەكراوە لەنێوان بەشی ژمێریاری ئەم بەڕێوبەرایەتیەو بەڕێوەبەرایەتیەكانی تر”.
هاوكات بڕی شەش ملیارو ٢٦٧ ملیۆنو ٤٧٨ هەزار لەژمێرەی (١٦٥ی) ئەم بەڕێوبەرایەتیە كەبریتیە لەقەرزی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لەسەر كەسو فەرمانگەو كۆمپانیاكان، زۆرینەی قەرزەكانیش بەهای ئەو مۆلیدانەن دراون بەو لایەنانە، بەگوێرەی لیژنەكەی دیوانی چاودێری دارایی، ئەم قەرزانە وەرنەگیراونەتەوەو هاوكات پشتگیری ئەو لایەنانە وەرنەگیراوە كەبەهای مۆلیدەكانیان لەسەر تۆماركراوە.
هاوكات هەر لەبەشی ژمێریاری ملیۆنێكو ٧٦٠ هەزار دینار وەكو پێشینەی هاوسەرگیری دراوە بەكارمەندەكانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە، بەڵام ڕاژەكانیان گواستووەتەوەو پارەكانیان نەگێڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
دیوانی چاودێری دارایی پاشان تێبینی ئەوەدەكات، بڕی زیاتر لە٢ ملیۆنو ٧٣٣ ملیۆن دینار لەحسابێكی ئەم بەڕێوەبەرایەتیەیە دەركەوتووە بریتیە لەبەهای گازی دابینكراو بۆ مۆلیدەكانی ناوشار، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی (گواستنەوەی وزەی كارەبا) دابینیكراوە لەگەڵ وەرگرتنی كەلو پەل لەبەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، بەڵام ئەم بڕە پارەیە پاكتاونەكراوە واتە بڕی دابینكراو لەگەڵ بڕی خەرجكراو لێكدەرنەكراوەو بڕی ماوە نەدراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت، هاوكات ساڵانی پێشوو ئەم ژمێرەیە لەلایەن بەشی ژمێری وەرشەی مەركەزیو بەڕێوەبەرایەتیەكانی تری كارەبا بەراوردكاری نەكراوە.
دیوان زیاتر لەبارەی لادانو هەڵەژەمێریارییەكانی وەرشەی مەركەزی دەنوسێتو ئاماژە بۆ هەڵەیەك لەبەشی ژمێریاری دەكات بەبڕی زیاتر ٣٣١ ملیۆنو ٧٢٨ ملیۆن دینار كەتەمویلی وەزارەتی داراییە بۆ ئەم بەڕێوەبەرایەتیە، دیوان دەڵێت “ئەم بڕە بەهەڵە لەبەشی ژمێریاری تۆماركراوە، هاوكات هەڵەكە ڕاست نەكراوەتەوە”.
هاوكات بڕی ٣ ملیۆنو ٤٤٥ هەزار دینار لەبەشی ژمێریاری ئەم بەڕێوبەرایەتیە بەهەڵواسراوی ماوەتەوە، لەكاتێكدا ئەو پارانە پێش سێ ساڵ وەرگیراون، بەڵام پاكتاونەكراون، هاوكات دیوان باسی وردبینی بانكی دەكات لەبانكی سەلام بەبڕی ١ ملیۆنو ٢٢٢ هەزار دینار كەبەهای سێ چەكەو بەهەڵواسراوی ماوەتەوە لەتۆمارگەی كەشفی موتابەقەی بانك، لەكاتێكدا كاتێكی زۆر ڕۆیشتووە بەسەر بەرواری چەكەكاند ژمێریاری ئەم بەڕێوبەرایەتیە بەدواداچونی بۆ نەكردوو.
دیوان لەكۆتا خاڵی ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش باسدەكات، زیاتر لە٤ ملیۆنو ٤٥٣ هەزار دیناری بۆ گواستنەوەی گازو ڕۆن بۆ مۆلیدەكانی تەكیەیی جەباریو قادر كەرم، ئەوەی جێگەی سەرنجە بەلای لیژنەكەی دیوانەوە، ئەوەیە دوو شۆفیڕ بەشێوەی مانگانە بەكرێگیراون، لەكاتێكدا دەبوو بەگوێرەی گرێبەست بوایە بخرایەتە ژمێرەی (ئیجار نقل ٣٣٥٤).
چەند فەرمانبەرێك سەرباری ئەوەی موڵەتی نەخۆشیان كردووە، بەڵام دەرماڵەی جوگرافیان پێدراوە
لیژنەكەی دیوان ڕای وایە، ئەو تێبینیانە كاریگەریان لەسەر حساباتی وەرشەی مەركەزی هەیەو زیاتر دەڵێت “بەیاناتی بەڕێوەبەرایەتی وەرشەی مەركەزی گوازرشت لەڕووی راستەقینەی دارایی ناكات”.
دیوان لەبارەی دابەشكردنی موچەوە، ئاماژ بەلادانێك دەكات ئەویش ئەوەیە بەشێك لەفەرمانبەران لەكاتی وەرگرتنی موچەدا ئامادەنابن لەبری ئەوان فەرمانبەرێكی دیكە واژوو دەكات، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی داراییە بۆ وەرگرتنی موچەی فەرمانبەران.
لیژنەكەی دیوانی چاودێری دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، چەند فەرمانبەرێك سەرباری ئەوەی موڵەتی نەخۆشیان كردووە، بەڵام دەرماڵەی جوگرافیان نەبڕدراوە وەریان گرتووە، لەكاتێكدا بەگوێرەی ڕێنماییە دارییەكان پێویستە لەم حاڵەتەدا دەرماڵەی جوگرافی ئەو فەرمانبەرە ببڕدرێت.
دیوانی چاودێری دارایی: ژمارەیەك فەرمانبەر بەنایاسایی ماوەی خزمەتیان بەزیاد بۆ هەژماركراوە
لیژنەكەی دیوان، دۆسیەی چەند فەرمانبەرێكیشی هەڵداوەتەوە كەبەشێوەی نایاسایی ماوەی خزمەتیان بەزیاد بۆ هەژماركراوە لەوبارەیەوە دۆسیەی فەرمانبەرێك هەڵدەداتەوە بەناوی (ع.ت) ئەم فەرمانبەرە بەمەبەستی پلەبەزركردنەوە خزمەتی پێشمەرگایەتی هێناوەتەوە، پاش وردبینكردن لەدۆسیەی كەسی ئەم فەرمانبەرە دەركەوت فەرمانبەری ناوبراو لەو كاتەی كەخزمەتی پێشمەرگایەتی بۆ حسابكراوە لەو كاتەدا خوێندكاربووە، ئەمە جگە لەهەڵدانەوەی دوو دۆسیەی دیكە ماوەی خزمەتیان بۆ هەژماركراوە لەدەرەوەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی .هاوبەشکراو.