لە ئەمریکا و ئێرانەوە بۆ سعودیە و ئێران

لە ئەمریکا و ئێرانەوە بۆ سعودیە و ئێران

لە ئەمریکا و ئێرانەوە بۆ سعودیە و ئێرانعوسمان گوڵپیچارەنوسی ئاڵۆزی نێوان ئەمریکاو ئێران بەرە و ئاقارێکی جیاوازتر دەڕوات، ئەمریکا نەیویست بچێتە شەڕی ئێرانەوە وەك لایەنی سەرەکی ، لە ئێستادا ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە ئەمریکا ستراتیژی گۆڕیبێت و لە بری ئەوەی خۆی شەڕ کەربێت دەیەوێت ئەو وەك پشتیوان لە ناو ئاڵۆزیەکەدا بێت و سعودیە و دۆستەکانی و ئێران و دۆستەکانی تەرەفی ئاڵۆزیەکەبن و ئەمریکاش وەك پشتیوانی و بەرگری لە سعودیە لە مەیدانەکەدا دەبێت، ئەمەش پێویستی نەك بە هێرشکردنە سەر وێستگەکانی سعودیە هەیە بەڵکو پێویستی بە هەندێك ڕووداوی تریش هەیە بۆ ئەوەی تۆمەتەکان ڕوو لە هەڵگیرسانی جەنگ بکەن.بە بۆچونی من جەنگ لە نێوان سعودیە و ئێران کاریگەری و لێکەوتەکانی گەورەتر و درێژخایەنترن تا جەنگ لە نێوان ئەمریکاو ئێران،

جەنگی نێوان ئێران و سعودیە دەبێتە جەنگی مەزهەبی ودەیان گروپی ترسناك بە ناوی ڕەوایەتی ئاینیەوە دروست دەبن و هەزاران فتواچی دەبنە باروتی شەڕەکە بۆیە ناوچەکە لەگەڵ رووبەڕووبونەوەی هێز و ململانێی سەربازیدا ململانێی ئاینی و مەزهەبی دۆخەکە درێژ دەکاتەوە و مەترسیەکان زیاتر دەکات.

لە بەر ئەوە ئەگەری جەنگ هەروا ئاسان نیە و خۆ گەر شتێکی واش هەبێ ئەوە مانای گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕینی پارسەنگی هێزە و ناوچەکە بۆ تەمەنێکی زۆر دەبێتە ئاگرێکی داگیرسا و هەریەك لەو وڵاتانە هەندێك کۆلکە و هاوبەشیان هەیە بۆ پشتیوانی و دژایەتیکردن.

بەمەش ئەمریکا لە ناوخۆیی وڵاتەکەیدا خۆی لە زیانەکانی شەڕکەری سەرەکی دەپارێزێت و لە شەڕکەرەوە دەبێتە فریاد ڕەسی دۆستەکانی و ملیاران دۆلاریش دەخاتە سەر بودجەی وڵاتەکەیبێگومان هیچ جەنگێك ڕوونادات تا ڕووسیا و ئەمریکاو زلهێزە شەریکەکانیان ئەنجامەکەیان بەسەر خۆیانا دابەش نەکردبێت و رێککەوتنی سەرەتاییان لەسەر نەکردبێ

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو