ئاژانسى وڵات
پۆلیسی هەولێر دوایین زانیاری لەبارەی ئەو كچەوە رادەگەیەنێت كە چەند رۆژێكە لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر دەنگۆی رفاندنی بڵاوبووەتەوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (ئەمڕۆ هەینی 27ی ئەیلولی 2019) لەبارەی ئەو كچەی ماوەی هەشت رۆژە ونبووە رایگەیاند: كچەكە بەویستی خۆی رۆشتووە و نەڕفێندراوە.
وتیشی: “كچەكە خۆی پەیوەندی بە ئێمەوە كردووە و دەزانین لە كوێیە لە ماوەیەكی نزیكیشدا دەیگەڕێنینەوە ناو كەسوكارەكەی”.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو: هۆكاری رۆشتنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كێشەیەكی خێزانی و هیچ پەیوەندی بەڕفاندنەوە نییە.
(رۆژی 19ی ئەیلولی 2019) كچێكی تەمەن 15 ساڵان لەدوای ئەوەی لەگەڵ دایكی دەچێتە نەخۆشخانەیەكی هەولێر دیارنامێنێت و دەوترێت رفێندراوە، بەڵام لەئێستادا پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات كچەكە نەڕفێندراوە و بەویستی خۆی رۆیشتووە.