زانکۆی موسڵ کە لەلایەن داعشەوە وێرانکرابوو و کرابووە بارەگای چەک و تەقەمەنی، بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان نۆژەندەکرێتەوە و بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵیش 15 هەزار خوێندکار وەردەگرێت.
- خوێندکاران دەڵێن، سەرەڕای ئەوەی وێرانکاری لە شارەکە هەیە و زانکۆکەش بەتەواوی نۆژەننەکراوەتەوە، بەڵام دڵخۆشن بەوەی دەتوانن بگەڕێنەوە زانکۆکە و درێژە بە خوێندن بدەن. ماوەی ساڵێکە کارکردن لە زانکۆکە بە هاوکاری رێکخراوی UNDP و بەردەوامە کە بڕیارە 44 پرۆژە بۆ زانکۆکە جێبەجێبکات، تاوەکو ئێستا 27 پرۆژەی جێبەجێکراوە و کارکردنلە 17 دانەیان بەردەوامە. ئەندازیار ئوسامە ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی ئاوەدانکردنەوەی زانکۆی موسڵ دەڵێت “تاوەکو ئێستا هەریەک لە کۆلێژەکانی: زانست، ئەندازیاری، ئەندازیاری ژمێریاری، پەروەردە، ئاداب، زانستی ژینگە و کارگێڕی کار تەواوکراون، رۆژانەش زیاتر لە 50 هەزار خوێندکار و فەرمانبەر لە زانکۆکە دەوام دەکەن.