پەرلەمان دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدات

  • September 27, 2019
  • 378 Views
پەرلەمان دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدات

ئاژانسى وڵات

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 29ی ئەیلولی 2019 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاریش دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی داهاتوودا دەنگ لەسەر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90، 91، 93، 96، 97، 125)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان دەدرێت.

جگە لە دەنگدان بە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هیچ شتێکی دیکە نەکراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو