حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هەشت ملیۆن دینار وەک قەرز دەداتە هەر کەسێک کە بڕیاری گەڕانەوەی یەکجاری بدات لە ئەروپاوە بۆ عێراق.
حكومه‌تی عێراق له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه بڕیاریداوه هه‌شت ملیۆن دینار بداته هه‌ر عێراقییه‌ك، كه له ئه‌وروپاوه به یه‌كجاریی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌هاوكاریی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، پڕۆژه‌ی پێدانی بڕه پاره‌یه‌ك به‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی له‌ئه‌وروپاوه به‌یه‌كجاریی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كردوه‌ته به‌رنامه‌ی كاركردن.
وەک سەرچاوەکان باسی لێ دەکەن، بڕی پاره‌كه هه‌شت ملیۆن دیناره و وه‌ك قه‌رزی بچووك ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ئه‌وروپاوه بۆ عێراق، ده‌یانه‌وێت به‌یه‌كجاریی له عێراق نیشته‌جێبن و پڕۆژه‌ی خۆیان ده‌ستپێبكه‌ن.