ئاژانسى وڵات
راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاند: بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، رۆژی چوارشەممە 25ی ئەیلولی 2019 لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەتەوە.
باس لەوەشکراوە: لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆرکرا سەبارەت بە پرسە ھاوبەشەکان و دوا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و جیھان، ھاوکات جەختیش لە پێویستی ھێورکردنەوەی دۆخەکە کرایەوە لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە: ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی ئاسۆی ھاریکاری لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، بەتایبەتی لە بواری ئاو و بازرگانیدا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات بکات.