سعودیە: ئێران لە پشت هێرشەکانی سەر ئارامکۆوەیە

  • September 28, 2019
  • 264 Views
سعودیە: ئێران لە پشت هێرشەکانی سەر ئارامکۆوەیە

ئاژانسى وڵات
ئەمڕۆ 27ی ئەیلولی 2019 ئیبراهیم عەساف، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند: ئەو هێرشەی لە 14ی ئەم مانگەدا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە ئەنجامدرا، هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان بە گشتی، پێویستە لەسەر عەرەب هەڵوێستێکی مێژووییان هەبێت.

عەساف لە وتەیەکیدا لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: “ئەو هێرشانەی کرانە سەر ئارامکۆ لەڕێگەی 25 موشەکی باڵدار و چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە بووە کە ئەوەش دژی هەموو یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەکانە و هێرشە بۆ ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، باش دەزانین کێ لە پشت ئەم هێرشەوەیە”.

وتیشی: “ئەوەی لە پشت ئەم هێرشانەوەیە هەر ئەوەیە کە لە چەند مانگی رابوردوودا هێرشیکردەسەر نەوت گوێزەرەوەکان، هەمان رژێمە کە ماوەی 40 ساڵە لە پشت ئەو هێرشە تیرۆرستیانەیە کە لە سعودی، بەحرەین، کوەیت و دەوڵەتە ئەوروپییەکان ئەنجامدراون”.

ئەوەشی وت: “رژێمی ئێران رەفیق حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنانی لە دڵی بەیروتدا تیرۆر کرد، ئەو رژێمە لە پشت میلیشیاکانی خۆیەوە خۆی حەشاردەدات و هێرشەکەی ئارامکۆشی بەو میلیشیایانە ئەنجامداوە”.

باسی لەوەشکرد: هێرشەکانی ئەم دواییە تاقیکردنەوەی ئیرادەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهان بوو بۆ وەستان لەبەرامبەر ئەم سەرپێچییانە و دەبێت بە هەموان کۆتایی بە تیرۆری ئێرانی بهێنین، رژێمی خوێناوی تاران وەک جاران تەنیا هەڕەشە نییە بۆ گەلانی ناوچەکە بەڵکو ئێستا مەترسیشە بۆ سەر ئاسایشی جیهان بە گشتی.

ئاماژەی بەوەشکرد: رژێمی ئێران بە هەڵوێستێکی توند و یەکگرتوو دەتوانرێت رووبەڕووی ببینەوە، دەبێت هەموومان هاوشێوەی خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکەین.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو