ئێران دوای دوو مانگ کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەریتانیای ئازاد کرد

  • September 28, 2019
  • 260 Views
ئێران دوای دوو مانگ کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەریتانیای ئازاد کرد

ئاژانسى وڵات
کۆمپانیای (ریڤینیتیڤ) کە کاری چاودێری جوڵەی کەشتییەکان دەکات، رایگەیاند: کەشتی نەوتهەڵگری ستینا ئیمپیرۆ کە ئاڵای بەریتانیای هەڵکردووە، مینای بەندەر عەباسی جێهێشتووە.

کەشتییە نەوتهەڵگرەکە لە مانگی تەمموزی رابوردوو لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

پێشتریش جێریمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند: دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەریتانیان لەلایەن ئێرانەوە، پرسیاری مەترسیدار دەوروژێنێت دەربارەی پاراستنی ئەمنیەتی کەشتیوانی و گەشتی دەریایی لە گەرووی هورمزدا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو