ئاژانسى وڵات
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ته‌موز به‌هۆى پشووه‌وه دواده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاژانسى وڵاتى ڕاگه‌یاند: “به‌گوێره‌ى خشته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاربوو له ڕۆژى ٤ و ٥ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌ت ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ته‌موز بكات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو ڕۆژه ده‌كه‌وێته ڕۆژى هه‌ینى و شه‌ممه‌وه، دابه‌شكردنى مووچه دواده‌كه‌وێت”.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وڵات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو كه ده‌كاته، ڕۆژى ٦ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه ده‌ستپێده‌كات، یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێت”.