ئاژانسى وڵات
زیاتر له ١٠٠ خێزانى چه‌كدارانى داعش ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك كراون و له‌وێ نیشته‌جێكراون.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان “هێزه عێراقییه‌كان زیاتر له ١٠٠ خێزانى چه‌كدارانى داعش یان، ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و شاره نیشته‌جێبن، كه پێشتر ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه له هیچ شارێكى عێراق نیشته‌جێبن، به‌هۆى ئه‌و بیرى توندڕه‌وییه‌ى كه هه‌یانه”.
ئه‌و خێزانانه پێشتر بڕیاربووه له كه‌مپه تایبه‌ته‌كانى تایبه‌ت به په‌نابه‌ران نیشته‌جێبكرێت، به‌ڵام به‌هۆكارێكى نادیار ڕه‌وانه‌ى شارى كه‌ركوك كراون.