چاره‌نووسى لیسته‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاشكرابوو

  • September 28, 2019
  • 300 Views
چاره‌نووسى لیسته‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاشكرابوو

ئاژانسى وڵات
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك ده‌ستبه‌ردارى دروستكردنى لیستى سه‌ربه‌خۆبوو بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌ كه‌ركوك.

پێشتر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك بڕیاریدا له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، له‌ناو شارى كه‌ركوك لیستى سه‌ربه‌خۆى خۆى هه‌بێت، هاوكات ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٨ى ئه‌یلول، ٩ پارتى هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و لیستى (هاوپه‌یمانى كوردستانى) یان ڕاگه‌یاند كه‌ لیستێكى هاوبه‌شه‌.

نەشوان جەلال، بەڕێوەبەرى نوسینگەى نەجمەدین کەریم به‌ میدیاكانى ڕاگه‌یاندووه‌: ” لەدواى پێکهێنانى لیستى هاوبەشى لایەنە کوردییەکانەوە، نەجمەدین کەریم لیستى جیا دروستناکات و دەچێتە ناو ئەو لیستە هاوبەشەوە”.

وتوشیه‌تى: “پێشتر نەجمەدین کەریم لەو بارەیەوە لەگەڵ سەرکردەکانى پارتى و یەکێتى قسەیکردووە، کە پێی باشە کورد بەیەک لیست بچێتە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانەوە لە ناوچە جێناکۆکەکان”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو