ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٨ى ئه‌یلول، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ڕێگه به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ناده‌ین، سه‌ردانى باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له نیویۆر بكات كه له نه‌خۆشخانه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت‌و یه‌كێك له زیندانییه‌كانمان ئازاد نه‌كرێت.
ئاژانسی تەسنیم له‌سه‌ر زارى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویكرده‌وه: ” ئەمریکا داواکاریەکەی محەمەد جه‌واد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانى بۆ سەردانیکردنی باڵوێزی ئێران لە ئەمریکا، ره‌تكردووه‌ته‌وه کە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەیەکی نیویۆرک چارەسەر وەردەگرێت”.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “ڕیگا بەو کارەدەدات ئەگەر یەکێک لەو دوو هاووڵاتیە ئەمریکییەی، کە لەلایەن ئێرانەوە دەستبەسەرکراون ئازاد بکرێت”.