کریستیانۆ ڕۆنالدۆ وەسیەت نامەی خۆی دەنووسێت و هەموو سامانەکەی بۆ یەک کەس جێ دەهێڵێت

  • September 29, 2019
  • 326 Views
کریستیانۆ ڕۆنالدۆ وەسیەت نامەی خۆی دەنووسێت و هەموو سامانەکەی بۆ یەک کەس جێ دەهێڵێت

کریستیان ڕۆنالدۆی پورتوگالی وەسیەت نامەی خۆی دەنووسێت و هەموو سامانەکەی بۆ یەک کەس جێ دەهێڵێتسەرەڕای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەمەنی تەنها 34 ساڵ دەبێت، بەڵام میدیاکان ئاشکرایان کرد کە یاریزانە پورتوگالییەکە لەگەڵ پارێزەرانی لە لیشبۆنە وەسیەت نامەی خۆی دەنووسێت.ڕۆژنامەی (AS)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کارێکی پێش وەختە ئەنجاک دەدات کە پەیوەندی بە دوای مردنییەوە هەیە و کە ئەویش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دابەش کردنی میرات و سامانە زۆرەکەی هەیە، بەگوێرەی هەواڵەکە ڕۆناڵدۆ بە پارێزەرانی ڕاگەیاندوە کە تەنها یەک کەس مافی دەستکاری کردنی سامانەکەی ئەوی هەیە کە لە ئیستادا زیاترە لە 300 ملیۆن یۆرۆ، ئەویش (جۆرجینا ڕۆدڕیگێز)ی خۆشەویستی خۆیەتی کە منداڵەکانی خۆی و منداڵەکانی دیکەشی بۆ بەخێو دەکات و لەگەڵ ڕۆناڵدۆش دەژی.لە کۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەو هەنگاوەی کریستیانۆ بە فەرامۆش کردنی کەسە نزیکەکانی خۆی وەک دایک و برایەکانی کە بە بەردەوامی لەگەڵی دان و لە ژیانێکی شاهانە دەژین جێی سەرسوڕمانە، لە کاتێکدا هۆکاری نووسینەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئەو وەسیەت نامەیە چەندین پرسیاری دروست کردوە کە وەڵامەکەی تەنها لای کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدۆزرێتەوە

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو