ئاژانسى وڵات
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان و چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بخه‌نه سه‌ر به‌غدا.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كارى فیدراڵى كۆبووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنيارى ئه‌وه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تى كار، مووچه‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌مئه‌ندامان به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له به‌غداوه بێت”.
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “پێشنیارى ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته به‌رده‌م به‌غدا، ئه‌و دوو مووچه‌یه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ بێت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه نه‌بێت، چونكه ئه‌و دوو توێژه زۆر پێویستیان به‌و مووچه‌یه هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: “به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی رازیبوون به بیرۆكه‌كه، به‌ڵام پێیانوایه، پێویستیان به‌كاته بۆ زیاتر تاوتوێكردنى و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه”.