ئاژانسى وڵات
پێشبینیكارێكى كه‌شوهه‌واى عێراق ئاشكرایده‌كات، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێكى بارانبارین باكور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌گرێته‌وه.
سادق عەتیە، پێشبینیكارى كه‌شوهه‌واى عێراقى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه “ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى كه تێیداين پله‌كانى گه‌رمى به‌شێوه‌یه‌كى تاڕاده‌یه‌ك جێگیر ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام هه‌فته‌ى داهاتوو پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زن”.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “سه‌ره‌تای هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێكى بارانبارین ناوه‌ڕاست و باكورى عێراق ده‌گرێته‌وه، ئه‌م بارانبارینه ده‌بێته ده‌ستپێكى وه‌رزى بارانبارینى پایزى ئه‌مساڵ”.