ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٩ى ئه‌یول، به‌هۆى روودانى رووداوێكى هاتوچۆوه له رۆژهه‌ڵاتى چین، ٣٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
میدیاكانى ئه‌و وڵاته ورده‌كارى رووداوه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایانكردووه ” له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌رێمی جیانگسوو، له رۆژهه‌ڵاتی چین، پاسێك كه ٦٩ كه‌سى تێدابووه، خۆى به بارهه‌ڵگرێكدا كێشاوه، له ئه‌نجامدا ٣٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو “هه‌ر به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه، ٣٣ كه‌سى تریش برینداربوون”.
