ئاژانسى وڵات
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان داوا له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وان كۆببنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى ئه‌نجامبده‌ن.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٩ى ئه‌یلول، ڕایگه‌یاند: “ئێمه پێویسته پێش ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى له‌گه‌ڵ، پارتى و گۆڕان ئه‌نجامبده‌ین، كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌نجامبده‌ین”.
وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر ئێمه پێش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌گه‌ڵ گۆڕان ئه‌نجامبده‌ین، كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى ئاسان ده‌بێت”.