ژاپۆن ڤیزادەدات بەهاوڵاتیان لە هەرێمی كوردستانەوە

  • September 29, 2019
  • 300 Views
ژاپۆن ڤیزادەدات بەهاوڵاتیان لە هەرێمی كوردستانەوە

نوسینگەی كونسوڵگەریی ژاپۆن لەشاری هەولێر لەرێگەی دوو كۆمپانیاوە ڤیزا دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئەوەش تەنها هاووڵاتیانی هەرێمەكە دەگرێتەوە.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم نوسراوێكی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردوە، كە مێژووی 19-8-2019ی لەسەرەو تێیدا هاتوە “بەپێی نوسراوێكی نوسینگەی كونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر لە رۆژی 20-8-2019 بەدواوە ئەو نوسینگەیە دەسەڵاتی پێدانی ڤیزای مانەوەی ماوە كورتی پێدراوە”.
ئەوەش هاتوە “ڤیزاكە لەلایەن دوو نوسینگەی باوەڕپێكراو لەلایەن نوسینگەی كونسوڵگەریی ژاپۆنەوە دەدرێت و هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵە پێشكەشی ئەو نوسینگە باوەڕپێكراوانە بكەن، ئەمەش تەنها دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو دانیشتوانی پارێزگاكانی دیكەی عیراق لە رێگای باڵیۆزخانەی ژاپۆنەوە لە بەغدا ڤیزا وەردەگرن”.
بەپێی نوسراوەكە، لەئێستا بەدواوە ڤیزای ژاپۆن بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق لە عەممان و دوبەی نابێت، كە پێشتر لەوێ پێیاندەدرا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو