وڵات_ تایبەت
بافڵ تاڵەبانى بۆ یەکەمجار لەدواى کێشەى سەرۆککۆماروە کە پەیوەندییەکانى یەکێتى و پارتى تێکدا، دان بەوەدا دەنێت کە بەرهەم ساڵح بووەتە هۆى تێکدانى پەیوەندى نێوان ئەو و مەسعود بارزانى، ڕەخنە لەبەرهەم ساڵح دەگرێت.
٢٨ى ئەیلولى ٢٠١٩ بافڵ تاڵەبانى لە دەباشان چاوى بەهەندێک میدیاکارى یەکێتى و دەرەوەى حیزبەکەى کەوت، لەو دیدارەدا ئاماژەى بە چەند پرسێکى سیاسى دا.
بافڵ تاڵەبانى لەبارەى پەیوەندى نێوان خۆى و مەسعود بارزانى، بەڕوونى ئەوەى ووتوە، هۆکارى تێکچوونى پەیوەندى نێوان ئەو و مەسعود بارزانى دکتۆر بەرهەم بووە، ووتویەتى: “ئەوبوو بەینى من و کاک مەسعود تێکدا کەچى ئێستا خۆى دەڕوات بۆ لاى و سەردانى دەکات”.
بافڵ تاڵەبانى حەزى خۆشى نەشاردووەتەوە بۆ ئاشتەوایى لەگەڵ پارتى، جەختى لەسەر ئاشتەوایى کردووەتەوە لەگەڵ ئەو حیزبە، وەکو پیشاندانى نیەت باشى بەرامبەر پارتى و بەهێزکردنەوەى پەیوەندییەکانى، ئەوەى ووتووە: “ڕووداو کوردستان ٢٤ کەناڵى باشن و من حەزم لیانە، بۆیە ڕووداو چاوپێکەوتنتان لەگەڵ دەکەم”.