‌ریاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەردەكەوێت

  • September 29, 2019
  • 276 Views
‌ریاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەردەكەوێت

ئەگەری هەیە سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی وكاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ چوار یاری لەخولی ئیسپانی رابگیرێت ، پاش ئەوەی قسانەی كە لە یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بە سیمۆنی راهێنەری وت.

رۆژنامەی ئاسی نزیك لە یانەی شاهانە ئاماژەی بەوە كردووە كە لە كاتی یارییەكان بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رامۆس لە سیمۆنی نزیكدەبێتەوە چەند قسەیەكی پێدەڵێت وئەمەش سیمۆنی زۆر توڕە دەكات لەبەردەم دەستەی ناوبژیوانانی یارییەكە بە توندی كاردانەوەی دەبێت وداوای سزا دانی دەكات . بەڵام تا تەواوبونی یارییەكەش لەلایەن خۆسیە گۆنزالێسی داوەرەوە هیچ جۆرە سزایەك نەدرا.

رۆژنامەكە جەختدەكاتەوە ئەگەری هەیە بەم هۆیەوە رامۆس بۆ ماوەی چوار یاری لەخولی ئیسپانی رابگیرێت ئەگەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سكاڵای لەسەر تۆماربكەن .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو