سەرۆك كۆماری عیراق:هەوڵ هەیە چارەسەری بنەڕەتی بۆ بودجە بدۆزرێتەوە

  • September 30, 2019
  • 325 Views
سەرۆك كۆماری عیراق:هەوڵ هەیە چارەسەری بنەڕەتی بۆ بودجە بدۆزرێتەوە

سەرۆك كۆماری عیراق دەڵێت “كەشێكی ئەرێنی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و پێویستە بقۆسترێتەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، هەوڵیش هەیە هەردوولا چارەسەری بنەڕەتی بۆ پرسی بودجە بدۆزنەوە”.
بەرهەم ساڵح سەرۆكی كۆماری عیراق چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند: لەبارەی پرسی بودجەی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرایكردوە، كە دوو بۆچون بۆ ئەو مەبەستە هەن، بۆچونێكیان ئەوەیە تەنها لەسەر بودجەی 2020ی عیراق و پشكی هەرێم رێككەوتن بكرێت، بەڵام هەوڵی جدیش هەیە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ ئەم كێشەیە بدۆزرێتەوە، چونكە ناكرێت هەموو ساڵێك ئەو بێنە و بەردەیە لەسەر بودجە بكرێت.
سەرۆك كۆماری عیراق پێشیوایە كەشێكی باش هەیە و پێویستە بقۆزرێتەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و بەردی بناغەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ مەسەلەی داهات و بودجە دابنرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو