بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە هەولێر ئاشكرایكرد، دەستبەسەر نزیكەی 10 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە كە هەوڵدراوە رەوانەی كەنەدا بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە رۆژی 28-9-2019 لەلایەن ئەفسەرو كارمەندانیانەوە توانراوە دەستبەسەر 9 كیلۆ و 100 گرام مادەی هۆشبەری جۆری كریستاڵدا بگرن، هەروەها لەچالاكییەكی دیكەدا دەستگیراوە بەسەر 610 گرام مادەی هۆشبەری جۆری تلیاك.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو مادە هۆشبەرانە لەناو گۆشە (بالیف)دا شاردرابونەوە و هەوڵی ئەوە دراوە لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوەوە رەوانەی كەنەدا بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان رونیشیكردوەتەوە، تۆمەتباران دانیان ناوە بەتاوانەكانیاندا و بەپێی یاسای 14ی مادە هۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و رەوانەی دادگا كراون.