سەرۆکی پەرلەمان رونکردنەوەیەکی لەسەر وشەی بەراور و رێکەوت بڵاوکردەوە

  • September 30, 2019
  • 318 Views
سەرۆکی پەرلەمان رونکردنەوەیەکی لەسەر وشەی بەراور و رێکەوت بڵاوکردەوە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر وشەی بەروار و رێکەوت رونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت،وشەی(ڕێکەوت) تەنها بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و سنوری پەیڕەوەکە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەکی تر گشتاندنی پێ ناکرێت.

رێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر وشەی رێکەوت و بەروار روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، وشەی(ڕێکەوت) تەنها بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و سنوری پەیڕەوەکە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەکی تر گشتاندنی پێ ناکرێت.

دەشڵێت: لە ناو پێشنیازی هەمواری پەیڕەو ووشەی(بەروار) دانرابوو کە پەسەندکراوی (ئەکادیمیای کوردی)بووە کە ئەمانیش درێژە پێدەری (کۆڕی زانیاری کورد) ن،  لەسەر ئەو بنەمایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ووشەی (بەروار) بەکار ئەهێنێت و بەردەوامیشن.

سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرکات سێ پەرلەمانتار یان زیاتر پێشنیارێک دەکەن دەخرێتە دەنگدان، گۆڕینی  وشەی بەروار بۆ ڕێکەوت نزیکەی پێنج پەرلەمانتار پێشنیاری کردبوو، سەرۆک ناچارە بیخاتە دەنگدان، کە دەنگی هێنا، دەبێت لە ناو هەموو پەیڕەوەکە بۆ دروستکردنی یەکگرتویی لە زاراوەکان لە هەر شوێنێک وشەی بەروار هەبو بکرێتە ڕێکەوت.

رونیشیکردوەتەوە، مەرج نیە هەموو بژاردەیەک کە دەنگ دەهێنێت باشترین بژاردە بێت، بەڵام کە دەنگی زۆرینەی هێنا ئیتر وەک اقرار کردنی ئیرادەی زۆزینە دەچەسپێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو