ئەو ۱۰ هۆكارەی وادەكات جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەكەت

  • September 30, 2019
  • 444 Views
ئەو ۱۰ هۆكارەی وادەكات جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەكەت

پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان 10 هۆكار ئاشكرا دەكات، كە وادەكات جپسی پەتاتە نەدەیتە منداڵ و دەڵێت: “هۆكاری سەرەكییە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ و فشاری خوێن”.

دكتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و بۆرد (دكتۆرا) لە نەخۆشیەكانی منداڵان و تازە لەدایكبووان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك باسی 10 حاڵەتی مەترسیدار دەكات لەكاتی پێدانی جپس بەشێوەیەكی گشتی و جپسی پەتاتە بەتایبەتی بە منداڵان.

1- قەڵەوی و كێش زیادی : بڕێكی زۆر چەوری و وزەی تێدایە، كە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی شەكرە و دڵ زیاد دەكات.

2- بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە، كە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەكات بەمەش ئەگەری لەكاركەوتنی گورچیلە و جەڵتەی مێشك زیاد ئەكات.

3- بڕێكی زۆر لە چەوری جۆری خراپەكەی تێدایە، كە تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ زیاد ئەكات.

4- هۆكارێكە بۆ كلۆربوونی ددانەكان .

5- بڕێكی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێكهاتەی جپس كەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەكە تێدایە.

٦- هۆكارێكە بۆ ئەوەی منداڵەكە هەمیشە هەست بە برسیەتی بكات و داوای جپسی تر بكات، چونكە بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە، كە ئەبێتە هۆی ناڕێكی لە ئاستی شەكری گلوكۆز و هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

۷- چالاكی مێشكی منداڵەكە زیاد ئەكات، بۆیە ئەبێتە هۆی جوڵەیەكی زۆری ئیزعاجكەر لە سرووشتی منداڵەكە.

۸- لە ئەنجامی پڕۆسەی درووست كردنی جپسی پەتاتەكە ماددەیەك دروست ئەبێت، كە پێی ئەوترێت(acrylamide) كە هۆكارێكی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

9- خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆكارێكە بۆ تووشبون بە وشكبوونەوەی منداڵ.

10- بۆ ژنی سكپڕ مەترسی لەسەر ژیانی كۆرپەكە دروست ئەكات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی كۆرپەكەی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو