قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار ڕایدەگەیەنێت ، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە 21 تۆن هێلكە لەناوبران، كە پێكهاتبوو لە 900 كارتۆن، دەشڵێت ،”هێلكەكان لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە بازگەیەكی كەلار دەستی بەسەرداگیراوە”.
قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (وڵات) نێراوە ڕایگەیاندووە ، لەلایەن لیژنەهاوبەشەكانی كەلارەوە 21 تۆن هێلكە و لەناوبران، كە پێكهاتبوو لە 900 كارتۆن.
ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی ئەو هێلكانە لەلایەن ڤێتەرنەری گەرمیانەوە پشكنینی بۆ كراو و دەركەوتووە، شیاو نین بۆ خواردن هەر كارێكی دیكەی مەقفەس و پەلەوەر.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە ، ئەو هێلكانە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە بازگەیەكی كەلار دەستی بەسەردا گیراو دواتر لە لایەن لیژنەكانی قایمقامیەتەوە ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەردا گیرایەبەر.