ئاژانسى وڵات
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان دوامۆڵه‌ت كه ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتووه ده‌داته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ى پرسى كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تاكلایه‌نانه كۆبوونه‌وه‌كانى له‌باره‌ى پرسى ئاسایكردنه‌وه دۆخى كه‌ركوك و دانانى پارێزگارى كه‌ركوك هه‌ڵپه‌ساردووه، به فه‌رمى داواى ڕونكردنه‌وه‌مان لێكردووه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌به‌ر ئه‌وه تا ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو كه ده‌كاته به‌روارى ٢٣ى ئه‌یلول، مان داناوه بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستات، له ئه‌گه‌رى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى ئه‌و حزبه كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامده‌ده‌ین و سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو”.