دەوڵەتیـــکی بەهێز لەسەر بنەمای توێژینەوە دروست دەكرێت

  • September 17, 2019
  • 901 Views
دەوڵەتیـــکی بەهێز لەسەر بنەمای توێژینەوە
دروست دەكرێت)

نوسینی(شاکۆ عوسمان)

ئەگەر سەرەتا بپرسین توێژینەوە یان لێکۆڵینەوە چیە ؟

توێژینەوە : گەڕانێکی وردە بە دوای ناوڕۆکی بابەتێک ،
بەمەبەستی پەیداکردنی زانینێکی گشتگیر بە خودی ئەو بابەتە ئەویش لە ڕێگەی بەرکاهێنانی میتۆدێکی زانستی گونجاوە ،بەو مەرجەی لە کۆتایدا ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەل
بە گوێرەی چەند تەکنیکێ دەستنیشانکراو ئامادە بکات

لە جیهاندا گرنگی زۆر بە ڕەوتی توێژینەوە زانستیەکان
دەدرێت لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا ئەمەش بێگومان بەکاردەهێنرێتەوە لە بەرەو پێشچونی سیستەمی کۆمەڵایەتی و درک کردن بە نەزانراوەکان
دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کیشەکان لە کۆمەڵگە و جیهاندا

توێژینەوە چارەسەری کێشەیەکەو بەدەستهێنانی
ئەنجامێکە کە دەمانگەیەنێت بە خاڵی سەرەتا لە هەر بوارێکدا کە مرۆڤەکان هاندەدات زیاتر لێکۆڵینەوە
و ئامرازەکان وەگەڕ بخات تاکو بگاتە ڕاستیە نەزانراوەکان ،

ئامارەکان پێمان دەڵێن
🔺کە وڵاتی ئیسرائیل لەسەر ئاستی جیهان خاوەنی زۆرترین لێكۆڵەر و توێژەرە لە سەرجەم بوارەكاندا كە ٨٢٥٠ توێژەری هەیە،بەكورتی دەوڵەتی عەقڵە و هەوڵدەدات توانا مرۆیەکان بەگەڕ بخات بۆ تێگەیشتن و بەرەو پێشچونی رەهەندە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگە ،

🔺 لە لیستەكەی کە بڵاو کراوەتەوە كۆریای باشور بە
پلەی دووەم دێت و یابان بە پلەی سێیەم دێت و وڵاتی ئەڵمانیا بە پلەی چوارەم ئەمەریكا لە پلەی هەشتەم و
چین لە پلەی ١٥ هەمیندایە.

دەپرسم بە گشتی لە وڵاتی عێراق بەتایبەت لە
نێو هەرێمی کوردستان لە ناوەندەکانی خوێندنی بـــاڵادا
تا چەند گرنگی دراوە بە لایەنی توێژینەوە یان بلێن توێژینەوەکان چی گۆڕانکاریەکی دروست کردووە
لەسەر تاک و کۆمەڵگە و خاک و نیشتیمان ؟!

زۆرێک بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە دەڵێن توێژینەوەکان لەم هەرێمەدا بۆ مەرامی تایبەت و پلەبەرزکردنەوە و ناوبانگ
ئەنجام دەدرێن بۆیە ئامانج لە پشت بوونی توێژینەوەکان نیە توێژەر هیچ ئامانجێکی لە گەیاندنی پەیامای توێژینەوەکەی نیە و تەنها و تەنها وەک فاکتێک بەکاردێت نەک وەکو
“کلیلی چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان “
یاخوود دەوترێت زۆرێک لە توێژینەوەکان ساختەن و دروستکراو و وەڕگێڕدراون و تەنها بۆ مەبەستی تایبەت ئەنجام دەدرێت زۆرجار بە لیژنەی زانستیشدا تێپەڕ دەبێت هەڵسەنگاندنی ئەرێنی بۆ دەکرێت ؟!

ئەم بابەتە لێکۆڵینەوەیەکی زۆر وردی دەوێت
ئایا ڕەوتی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان
چۆنە و ئایا توێژینەوەی زانستی چی دەرئەنجامێکی هەبووە ؟

سەڕەرای هەبوونی چەندین ناوەند و بنکەی فراوان
بۆ توێژینەوە بەڵام هێشتا هەرێمی کوردستان و عێراق
ناویان نەچۆتەوە لیستی توێژەرانی جیهان .

-سەرچاوە :INDEX
سوپاس بۆ د.سەنگەر سەید قادر
سەرچاوە:پوختەیەک لە ڕێبازی توێژینەوە
وەرگێڕانی (پ.ی.د.نەریمان عبداللە خوشناو)

نوسینی ــ شاکۆ عوسمان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو