پاسەوانی پەرلەمانتاران و وەزیرەکان لەهەمیشەییەوە دەکرێن بەگرێبەست

  • September 17, 2019
  • 521 Views
وڵات 
پێشووتر پاسەوانی پەرلەمانتاران و وەزیرەکان بە دامەزراندنی هەمیشەیی فەرمانیان بۆ دەردەچوو، بەڵام چاوەڕوان دەکرێ کابینەی تازە ئەو دامەزراندنە بکات بە گرێبەست.

شاخەوان رەئووف بەگ، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: “زانیاریمان هەیە کە ئەوە یەکلایی بووەتەوە، پاسەوانی پەرلەمانتاران بە گرێبەست دادەمەزرێندرێن و هەر پەرلەمانتارێکیش بۆی دەبێت سێ پاسەوانی هەبێت”

 مانگانە نزیکەی 2 ملیار دینار لە بودجەی گشتی بۆ مووچەی پاسەوانی پەرلەمانتاران و وەزیرەکان خەرج کراوە.


بەپێی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2012، پەرلەمانتاران سێ پاسەوانیان بۆ دادەمەزرێنرێت و لە کۆتاییشدا پاسەوانێکی لەگەڵ دەمێنێتەوە و دووانەکەی تریش دەچنە سەر میلاکی یەکەی پاسەوانی و لەوێوە دابەش دەکرانەوە بەسەر ئەو شوێنانەی حکوومەت پێویستی پێیان بووە، بەڵام بەپێی بڕیاری نوێی حکوومەت، پاسەوانەکانی دوای کۆتاییهاتنی خولی پەرلەمان، گرێبەستی پاسەوانەکان هەڵدەوەشێندرێنەوە.

بەپێی ئەوزانیاریانەى دەست (وڵات) کەوتووە ، مانگانە نزیکەی 2 ملیار دینار لە بودجەی گشتی بۆ مووچەی پاسەوانی پەرلەمانتاران و وەزیرەکان خەرج کراوە.

لەوبارەیەوە سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، رای دەگەیەنێت، پاسەوانی بەرپرسان کەم کراوەتەوە و چاکسازییش لەو بابەتە بەردەوامە، دەشڵێت: “بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، هیچ پاسەوانێک بۆ هیچ پەرلەمانتارێک دانەمەزرێندراوە”.

تەنیا لە پەرلەمان هەزار و 332 پاسەوان چوونەتە سەر میلاکی گشتیی حکوومەت


بەپێی زانیارییەکان، تەنیا لە پەرلەمان هەزار و 332 پاسەوان چوونەتە سەر میلاکی گشتیی حکوومەت و دواتریش دەبێ خانەنشینییان بۆ ببڕێتەوە.
شاخەوان رەئووف بەگ، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەى ڕاگەیاندووە کە

“خەڵکێکی زۆر، کە لەسەرووی 60 هەزار کەسە، بە پاسەوان دامەزرێندراون، زۆربەشیان بە کردار پاسەوانی ناکەن و کاری تریان پێ کراوە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو