چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی موژدە دەدات بەکەمئەندامان کەمووچەکانیان وەردەگرنەوە

  • September 17, 2019
  • 389 Views

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لیژنە پزیشكییەكان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مووچەی ئەو 13 هەزار كەمئەندامە دابەش دەكرێت كە پێشتر مووچەیان ڕاگیرا بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئەیلولی 2019، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بە میدیاكانی ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لیژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت.
وتیشی”تەواوی پڕۆسەكانی پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان و ووردبینی كردنەوەیان لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێهات و كەمئەندامانی دەرچوو لە لیژنە پزیشكییەكان لەم هەفتەیە مووچەی خۆیان وەردەگرن”.
ئاشكرایكرد، بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر درا و ئێمە وەك وەزارەتی كار بە هاوكاری لیژنە پزیشكییەكان ڕۆژانی پشوومان خستەسەر ڕۆژانی دەوام و ماندوونەناسانە كارمان كرد تاكو دواجار توانیمان 13 هەزار كەمئەندام بە مافەكانیان شاد بكەینەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو