کچێک:دوو کاتژمێر جارێک مێشکی نوێدەبێتەوە و هیچی بیر نامینێت

  • September 16, 2019
  • 473 Views
وڵات – تەندروستى
کچێکی ئەمریکی بەهۆی ڕوداوێکەوە توشی حاڵەتێکی سەیر بوە، ئەویش ئەوەیە کە هەموو دوو کاتژمێر جارێک مێشکی نوێ دەبێتەوە”فۆڕمات دەبێت” و هیچ شتێکی ئەو دوو کاتژمێرەی پێشوی بیر نامێنێت.

بەگوێرەى پێگەى ئۆدەیتى سەنتراڵ، ڕایلی هۆرنەر، کچێکی دانیشتوی ویلایەتی ئەلینۆیە لە ئەمریکا، بەهۆی بەرکەوتنی سەری بە سەری هاوڕێیەکیدا، ماوەی سێ مانگە توشی حاڵەتێکی سەیر بوە و لە دۆخێکی نەخوازراودایە.

پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە سەری ڕایلی توشی هیچ خوێنبەربوون و برینێکی ناوەکی نەبوە، بەڵام هەموو دوو کاتژمێر جارێک مێشکی خۆی نوێ دەکاتەوە و هیچ شتێکی پێشتر و تەنانەت دوو کاتژمێرەکەی پێشووشی بیر نامێنێت.

دۆخی ڕایلی پزیشکەکانی توشی سەرسوڕمان کردووە، کە تائێستا نەیانتوانیوە هۆکاری ئەو نەخۆشییە بدۆزنەوە کە بەسەریدا هاتووە و بەوشێوە خێرایە هەموو شتێک لەبیر دەکات.

دایکی ڕایلی دەڵێت: “پزیشکەکان پێیان وتین ئەستەمە کچەکەم لەو دۆخەدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەوە سێ مانگە بەوشێوەیە و هیچی بیر نایەتەوە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو