موجتەهید: ترەمپ لە عێراق دەدات و بن سەلمانیش نیگەرانە

  • September 16, 2019
  • 746 Views
وڵات – موجتەهید 
موجتەهید هەژمارێکی تویتەرە و بەوە ناسراوە کە ئاگادار و نزیکی خێزانی پاشایەتیی دەسەڵاتدارە لە سعودیە دەڵێت، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین “وەڕسە” لەبارەى وەڵامی هێرشەکانى سەر کۆمپانیای ئارامکۆ چونکە “ئەمریکا نایەوێت لە ناوخۆدا لە ئێران بدات لەترسی تەشەنەکردنی جەنگەکە.”

موجتەهید لە تویتەکەیدا دەڵیت، “بۆچوونەکە ئەوەیە ئەمریکا دەیەوێت سزای ئێران بدات بەڕێگەى لێدانی حەشدی شەعبی لە عێراق، بەڵام بن سەلمان دەیەوێت بەهێرشێکی پشتشکێن لە ئێران بدرێت و گرنگی بە تەشەنەکردن و ڕوبەڕوبوونەوەى دواتر نادات.”

بەرەبەیانى ڕۆژی شەممە، 14ی ئەیلولی 2019، دوو کارگەى گەورەى نەوتیی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە ڕوبەڕووی هێرشی فڕۆکەى بێفرۆکەوان بوونەوە و دواتر کۆمەڵەى “ئەنساڕوڵا”ی یەمەنی بەرپرسیارێتی کردەکەیان گرتە ئەستۆ.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو