ئاژانسى وڵات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى عێراق ئاشكرایكرد، شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌خوڕ عێراق ده‌گرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا كه له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى عێراق رایگه‌یاندووه “ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌خوڕ روو له ناوچه شاخاوییه‌كانى عێراق ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه “ئه‌م شه‌پۆله له‌گه‌ڵى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن، له ناوچه شاخاوییه‌كانى باكورى عێراق زیاتر هه‌ستى پێده‌كرێت، تا كۆتایی هه‌فته بارانبارین له‌و ناوچانه هه‌ستى پێده‌كرێت به‌شێوه‌ى به‌خوڕ و پچڕپچڕ”.