وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌و هه‌واڵه‌ خۆشه‌ى راگه‌یاند كه‌ فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕێیبوون

  • September 15, 2019
  • 383 Views
ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شكردنى مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى ترى راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: “دابه‌شكردنى مووچه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد، تا كۆتاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تر ده‌ستپێده‌كات”.
وتیشى: “سبه‌ى دووشەممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى دابه‌شده‌كرێت، پاشان رۆژى سێشه‌ممه‌، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو