تەرمى مردوو تا یەک ساڵیش هەر دەجوڵێتەوە

  • September 15, 2019
  • 310 Views
وڵات – گۆڤارى تایم
بەپێى توێژینەوەیەک کە گۆڤارى تایم بڵاویکردووەتەوە و لەلایەن ئەلیسون وێڵسۆنی بە ڕەگەز ئوسترالى ئامادە کراوە، چاودێرى ئەوە کراوە تەرمى مردوو لە دواى مردنیشى تا ماوەى زیاتر لە ساڵێک دەجوڵێتەوە.
لەبارەى هۆکارەکەى، توێژینەوەکە دەڵێت، پرۆسەى هەڵوەشانەوەى بەشەکانى جەستەى مردووەکە هۆکارى جوڵەى تەرمەکەن، لەکاتى وشکەوەبوونى بازووى جەستەى مردووەکەدا، تەرمەکە لە شوێنى خۆى نامێنێت و جوڵەى تێدەکەوێت.
.
توێژەرەکە بە میدیاکانى وتووە، “سەیرى ڤیدیۆیەکى سى خولەکی تەرمێکم کرد کە  دواى 17 مانگ لە مردنى تێبینى ئەوەم کرد بازووەکانى دەجوڵێن و تەرمەکەش لە شوێنى خۆى نامێنیتەوە.”
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئاکامى توێژینەوەکە سودى بۆ لێکۆڵینەوەکانى پۆلیسش دەبێت بەتایبەتى بۆ دیاریکردنى کاتى مردن و هەروەها بەشێوەیەکى وردتر تێگەیشتن لە هۆکارى مردنەکە، ئەوەش لەڕێگەى شوێنى تەرمەکە و دیاریکردنى جوڵەکانى و هەروەها کۆمەڵێک زانیارى تر لەسەر تەرمەکە لەدواى مردن سودیان بۆ لێکۆڵینەوە تاوانناسیەکان دەبێت.
.
ئەلیسون وێڵسۆن وتوشیەتى، زانیارییەکانى دواى مردن لەسەر تەرمى مردووەکە سودیشى بۆ کەسوکارەکەى دەبێت و دەرفەتیان پێدەدات کە دوا چرکەساتى جوڵەى مردووەکەیان ببینن.
هاوکات سەرپەرشتیارى توێژینەوەکە کە مامۆستایە لە زانکۆى نیوکاسڵى ئوسترالى ڕایگەیاندووە، ئاکامى توێژینەوەکە دەکرێت بۆ پرۆسەى لێکۆڵینەوەى جینایى سودبەخش بێت، لەبەر ئەوەى هەر گریمانەى ئەوە کراوە جەستە لەدواى مردن ناجوڵێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو