ئاژانسى وڵات
لاهور شێخ جه‌نگى تاڵه‌بانى، به‌بۆنه‌ى ههڵبژرانهوهى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، به رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یامێكى پیرۆزباى لێ‌كرد و رایگه‌یاند: “هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی رێكخه‌ری گشتی و نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، ته‌بایی و هاوكاریی سیاسی و رێككه‌وتنامه‌ی گرنگی ده‌باشان، له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببوژێنێته‌وه”.
له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى تاڵه‌بانى، كادرى باڵاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و سه‌رۆكى ده‌زگای پاراستن و زانیارى – زانیارى هه‌رێمى كوردستاندا كه ئاراسته‌ى عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، عه‌دنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، سكرتێری جڤاتی گشتی كراوه هاتووه ” هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی رێكخه‌ری گشتی و نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، ته‌بایی و هاوكاریی سیاسی و رێككه‌وتنامه‌ی گرنگی ده‌باشان، له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببوژێنێته‌وه و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا بخاته سه‌رپێ، بۆ راستكردنه‌وه‌ی باڵانسی هێز له هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان”.
ده‌قى پیرۆزباییه‌كه
پیرۆزبایی :ـ
پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له به‌ڕێزان:ـ
كاك عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاك عه‌دنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و كاك جه‌مال حاجی محه‌مه‌د سكرتێری جڤاتی گشتی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌كه‌م به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، و له‌رێی ئه‌وانیشه‌وه، پیرۆزبایی ده‌كه‌م له ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه. هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی رێكخه‌ری گشتی و نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، ته‌بایی و هاوكاریی سیاسی و رێككه‌وتنامه‌ی گرنگی ده‌باشان، له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببوژێنێته‌وه و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا بخاته سه‌رپێ، بۆ راستكردنه‌وه‌ی باڵانسی هێز له هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
لاهور شێخ جه‌نگی
١٤-٩-٢٠١٩