لقی دوو بانکی گەورە لەھەرێم دەکرێتەوەو فەرمانبەران دەتوانن قەرزى درێژخایەن وەربگرن

  • September 14, 2019
  • 302 Views

ھەنگاوەکانی کردنەوەی لقی ھەردوو بانکی ڕافدەین و ڕەشید دەگەنە کۆتایی، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش زانیاری ورد لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت، “فەرمانبەران ووەبەرھێنەرانیش دەتوانن لەوەرگرتنی قەرزە درێژخایەنەکان سودمەندبن”.

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران  ڕاگەیاندوە، “لەساڵانی نەوەدەکانەوە لقەکانی بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین نەمان، لەساڵی ٢٠٠٣وە ھەوڵێک درا بۆئەوەی دوبارە لقی ئەو بانکانە لەھەرێم بکرێنەوە، بەڵام موڵک و باڵەخانەکانیان لەدەست نەمابوو، بەو ھۆیەوە نەگەڕانەوە”.

سەبارەت بەھەوڵی نوێ بۆ گەڕانەوەی بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین، سەرکەوت شەمسەدین وتی:”ئەو بەشەی پەیوەندی بەپارێزگاو فەرمانگەکانی سلێمانی و بانکی سەرەکیەوە لەبەغدا ھەیە گەیشتوینەتە ڕێکەوتن و ھیچ کێشەیەک نەماوە، بەڵام ئەوەی ماوە ڕێکاری ئیداریی و یاساییە”.

وتیشی:”واتە ئەوەی ماوە پەیوەستە بەوەزارەتی دارایی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانەوە، چاوەڕوانین لەدوو ھەفتەی داھاتودا وەڵاممان بدەنەوە”.

سەبارەت بەسودمەندبونی فەرمانبەرانی ھەرێم لەقەرزە دێژخایەنەکان، ھەرێم شمول دەکەن، بەڵام ھەنگاوی یەکەم کردنەوەی بانکەکانەو ئێمەش بەوردی بەدواداچونی بۆ دەکەین، تا نەشگاتە ئەنجام دەستبەرداری نابین”.

زیاتر سوودی کردنەوەی لقی ئەو بانکانەی لەھەرێم ئاشکراکردو تەئکیدیکردەوە، “بەملیۆنان دۆلار قازانجی بۆ بازاڕ دەبێت، لەدەستپێکەوە وەبەرھێنەرەکان دەتوانن لەوەرگرتنی قەرز سودمەندبن، قۆناغی دواتر سودمەندبونی فەرمانبەرانە”.

ئەوەشی وت:”وەرگرتنی قەرز لەلایەن فەرمانبەرانی ھەرێم تاڕادەیەک قورسترە، چونکە پێویستە کێشەی موچەو بودجە لەگەڵ عیراق چارەسەربکرێت، بەوەش فەرمانبەرانی ھەرێم دەتوانن لەسەرجەم قەرزەکان سودمەندبن”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو