هازارد و کۆرتوا پێشنیاری یاریزانێکیان بۆ زێدان کردووە

  • September 14, 2019
  • 496 Views
وڵات سپۆرت
ئیدین هازارد و تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی پێیان وایە گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی چێڵسی بۆ ڕیاڵ مەدرید، تەواوی کێشە تاکتیکیەکانی زینەین زێدانی ڕاهێنەر چارەسەر دەکات.
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی “میترۆ” ئاشکرای کردووە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هەریەک لە ئیدین هازارد و تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی لە ژووری جلگۆڕینەکانی یانەی شاهانەی مەدرید ناوی نگۆلۆ کانتی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی چێڵسییان هێناوە، تەواوی هاوڕێکانیان لە یانە مەدریدیەکە گەیاندۆتە ئەو قەناعەتەی کانتی چارەسەری دەردە تاکتیکیەکانی ئەم وەرزەیە، تەنانەت بابەتەکە گەیشتۆتە بەردەستی زێدان و ڕاهێنەرە فەرەنسیەکەش نکوڵی لە گواستنەوەی یەکێک لە هاونیشتیمانەکانی نەکردووە.
لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتراڵ”ی نزیک لە مێرەنگی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بەهێزەوە دەگەڕێتەوە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، بەر لەو وادەیە و پێشوەختیش لەگەڵ نوێنەرانی یانەی بلوزی لەندەن تاوتوێی گواستنەوەی نگۆلۆ کانتی شەرمنیان کردووە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردۆتەوە، کە پەیوەندیەکانی ڕیاڵ و چێڵسی بۆ گواستنەوەی کانتی تەنها لە سنوری گفتوگۆکردندا نەوەستاوە، بەڵکو گەیشتۆتە حاڵەتی ڕێکەوتن و بەپێی ئەو ڕێکەوتنەش یاریزانە فەرەنسیەکە لە هاوینی ٢٠٢٠ پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە دەکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو