تەمەڵی چاو،هۆکارەکانی و چارەسەرەکەی

  • October 1, 2019
  • 237 Views
تەمەڵی چاو،هۆکارەکانی و چارەسەرەکەی

تەمەڵی چاو واتە ئاستی بینین لە یەکێک یان هەردو چاوەکە بەشێوەیەکی ئاسای گەشە ناکات و کەم دەبێت
ئەم حاڵەتە لەتەمەنی منداڵیدا ڕودەدات،بەشێوەیەکی گشتی خوار ٦ ساڵ،وە چارەسەرەکەشی تا تەمەنی ۸ ساڵی زۆر کاریگەر دەبێت، لەسەرو ۸ ساڵی چارەسەر کردن کەمتر کاریگەری دەبێت.بۆیە زوو دەست نیشان کردنی و چارەسەرکردنی زۆر گرنگە.
هەموو مناڵێک پێویستە لە ٦مانگی،۳ ساڵی پاشان ساڵانە پشکنینی چاوی بۆ بکرێت. هۆکارەکانی:۱- بونی دەرەجەی کزی چاو واتە نزیک بین ،دوربین یاخود ئەستیگماتیزم ،ئەگەر مناڵەکە چاویلکە لە چاو نەکات ئەبێتە هۆی تەمەڵی
۲-بونی خێلی چاو
۳-بونی نەخۆشی لە یەکێک لەبەشەکانی چاو وەک ئاوی سپی ،تەڵخبونی گلێنە،داکەوتنی پێڵوی چاو. چارەسەرەکەی:۱- چارەسەری هۆکارەکەی بۆ نمونە ئەگەر چاوی کزبوو چاویلکە بەکاربهێنرێت،ئاوی سپی نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
۲-بەستنی چاوە بەهێزەکە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو وە بەکارهێنانی چاوە تەمەڵەکە.
۳-بەکارهێنانی قەترەی ئەترۆپین،ئەم ڕێگە زۆر بەکەمی بەکاردێت تەنها لە چەند حاڵەتێکی تایبەتدا بەکاردەهێنرێت. دكتۆر کانی عه‌لی عومه‌ر
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو