ترامپ نایه‌وێت عادل عه‌بدولمه‌هدى ببینێت

  • October 2, 2019
  • 193 Views
ترامپ نایه‌وێت عادل عه‌بدولمه‌هدى ببینێت

ماڵپه‌ڕی ئیندیپێندێنتى عه‌ره‌بى له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق سێ جار داواى كردوه‌ له‌ كۆشكى سپى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ببینێت، به‌ڵام هه‌رسێ جاره‌كه‌ داواكاریه‌كه‌ى ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئیداره‌ى ئه‌مریكا له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق توڕه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى پشتگیریه‌كانییه‌تی بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ گرژیه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاراندا.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدى سێ جار داواى كردوه‌ بچێته‌ كۆشكى سپى و دۆناڵد ترامپ ببینێت، به‌ڵام هه‌رسێ جاره‌كه‌ داواكاریه‌كه‌ى ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عیراق ترامپى بینیوه‌.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو