
هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتارى عیراق داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانى توندوتیژى له خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا بكرێت و پێشى وایه به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ى جدى شه‌رعیه‌ت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى نامێنێته‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، خۆپیشاندانى ئاشتیانه مافێكه ده‌ستور دیارى كردوه و بۆ هیچ لایه‌نێك نییه سه‌ركوتى بكات له‌ژێر هیچ بارودۆخێكدا، ئه‌وه‌نده‌ى دیاره خۆپیشاندانه‌كان تا رۆژى سێشه‌ممه له به‌غداو شاره‌كانى دیكه به ئاشتیانه به‌ڕێوه‌چون و خۆپیشانده‌ران داواى مافه شه‌رعیه‌كانى خۆیان ده‌كرد له‌سه‌روشیانه‌وه كۆتاییهێنان به‌گه‌نده‌ڵى و دابینكردنى هه‌لى كار و دامه‌زراندن.
باسى له‌وه‌شكردوه، هه‌ندێك كه‌س، كه له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان حسابن، غازى فرمێسك‌ڕێژ و چه‌كیان دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه و بوه‌ته‌هۆى كوشتن و برینداربونیان، ئه‌وه كارێكى مه‌ترسیداره و حساب نه‌كردنه بۆ رۆحى مرۆڤه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سانێك خۆیان خستوه‌ته ریزى خۆپیشانده‌ران و ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌گێڕى دروستبكه‌ن، پێویسته رێوشوێن به‌رانبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا داواش ده‌كات سه‌ركرده ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ى خێرا بكه‌ن و لێپرسینه‌وه له‌هه‌ر توندوتیژیه‌ك به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، پێشى وایه به‌بێ بونى لێكۆڵینه‌وه‌ى جدى شه‌رعیه‌ت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى نامێنێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق، ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكرایكردوه له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێدا، دوو خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه یه‌كێكیان له به‌غدا و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له زیقار بوه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، 205 كه‌س برینداربون، كه 42یان سه‌ربه هێزه ئه‌منییه‌كانن، 55 كه‌سیش له شاره جیاوازه‌كاندا ده‌ستگیركراون و ژماره‌یه‌كی كه‌میان ئازادكراون.
لەلایەن خۆیەوە جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق نیگەرانی خۆی لە توندوتیژیەكانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە نیشاندا و داواش دەكات بارودۆخەكە هێوربكرێتەوە و دان بەخۆیاندا بگرن.
بلاسخارت لەبەیاننامەیەكدا تەئكیدی لەسەر مافی خۆپیشاندان بۆ هەموو تاكێك كردوەتەوە، كە مافی ئەوەی هەیە بەپێی یاسا بەئازادی قسە بكات.
رونیشیكردوەتەوە، نەتەوە یەكگرتوەكان لە توندوتیژیەكانی دژی خۆپیشاندەران نیگەرانە و پێویستە دەسەڵات هۆشدار بێت و دان بەخۆیدا بگرێت لەمامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندەراندا ئەوەش لەپێناو پاراستنی گیانیان و پاراستنی یاسا و سەروەت و سامانی گشتی و تایبەتی.
ماوەی دوو رۆژە هەزاران هاووڵاتی عیراقی رژاونەتە مەیدانی تەحریر لەشاری بەغدا و چەند گۆڕەپانێكی دیكەی شارەكانی باشور و داوای باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری و هەلی كاردەكەن. هەروەها داوا دەكەن روبەڕوی گەندەڵسی ئیداری و دارایی لەدامودەزگاكانی دەوڵەتدا ببنەوە.