له سلێمانی نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی رابردو له نێوان 2 هه‌زار بۆ 3 هه‌زار دینار دیاریكرا.
قائیمقامییه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه كۆپیه‌كی بۆ (ولات ميديا) نێردراوه، ئاماژه‌ی بهوهكردوه، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئه‌یلول (42) دیناره بۆ هه‌ر كاتژمێرێك كاركردن، موه‌لیده‌كان له مانگی رابردو به‌تێكڕایی له‌نێوان (50 بۆ 70) كاتژمێر كاریان كردوه، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌نێوان 2 هه‌زار بۆ 3 هه‌زار دینار ده‌بێت.
قائیمقامییه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاندوه، خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ ئه‌م مانگه به شێوه‌یه‌كه، كه مۆلیده‌كان له كاتژمێر (10)ی پێشنیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (2)ی شه‌و له ئاماده‌باشیدا ده‌بن و هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه، پێویسته كاره‌بای موه‌لیده بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن، پێویستیشه پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی (10) خولهك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای موه‌لیده تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه.











