تەنها لە ماوەی شەش مانگدا رێژەی هەژاری لە وڵاتی ئەرجەنتین %4ی دانیشتوان زیادی كردووە و زیاتر لە 10 ملیۆن كەس تەنها بە نانەسكی دەژین.
بە پێی لێكۆلینەوەی ئینیستیتوی ئاماری نەتەوەیی (INDEC) تەنها لە نیوەی سەرەتای ئەمساڵدا ڕێژەی هەژاری 4% زیاد بووە كۆی رێژەی هەژاری لەو وڵاتە گەیتووەتە 35.4%ی هەموو دانیشتوانی وڵاتەكە.
بە گوێرەی ئاماری ئەو ناوەندە 10 ملیۆن و 15 هەزار كەس تەنها نانی رۆژانەیان هەیە بیخۆن، لە كاتێكدا لە كۆی دانیشتوانی ئەرجەنتین كە 44 ملیۆنە.
ئەو قەیرانە ئابوریە سەختەی وڵاتەكەش لە ساڵی 2010وە دەستی پێ كردووە و رەوشی خەڵكیشی گەیاندووەتە ئاستێكی مەترسیدار.