ئەمریكا: بەوردی چاودێری خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكەین

  • October 2, 2019
  • 288 Views
ئەمریكا: بەوردی چاودێری خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكەین

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانی عێراقی لەبەغداو هەندێك لە پارێزگاكان راگەیاندو دەشڵێت، بەوردی چاودێری خۆپیشاندانەكان دەكەن.
سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانەكان لە چەند ناوچەیەكی بەغدای پایتەخت دەستیان پێكردەوە ئەوەش دوای ئەوەی  لە خۆپیشاندانەكانی رۆژی سێ شەممەدا سلانی كەم سێ كەس كوژران و زیاتر لە 200 كەسیش برینداربوون.
 باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، نیگەرانن لە بەكارهێنانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكانداو داوای كەمكردنەوەی ئاستی گرژییەكانیش دەكات.
 ئەوەشی خستۆتەڕو كە بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی خۆپیشاندانەكان لەنزیكەوەو ئاماژەی بەوەشداوە كە خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێكی بنەڕەتییە لە سەرجەم سیستمە دیموكراتییەكاندا بەڵام توندوتیژی لەنێو خۆپیشاندانەكاندا لەلایەن هەر لایەكەوە بێت، ناپەسەندە.
 خۆپیشاندانەكان لە بەغداو چەند پارێزگایەكی دیكە دەستیان پێكرد و تێیاندا خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و خزمەتگوزاری دەكەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو