لاهور شێخ جەنگی: پیرۆزبایی لە نەوەی نوێ و شاسوارعەبدولواحید دەكات

  • October 5, 2019
  • 306 Views
لاهور شێخ جەنگی: پیرۆزبایی لە نەوەی نوێ و شاسوارعەبدولواحید دەكات

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەی لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ كرد و هانی دان بۆ “یەكڕزی و بەشداری و شەراكەت” لەكایەی سیاسیدا.
لە پەیامێكدا كە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووكەوە ئاراستەی جوڵانەوەی نەوەی نوێی كرد، لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری بەبۆنەی بەستنی یەكەم كۆنگرەیان پیرۆزبایی لێكردوون.
لاهور شێخ جەنگی نوسیویەتی: ” لە بارودۆخێكی هەستیاردا، كە عێراق و كوردستانی پیا تێپەڕدەبێت، یەكەمین كۆنگرەی گشتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو، بەبۆنەی سەركەوتنیان‌ و لەكاتێكدا پیرۆزبایی لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەكە و ئەندامانی تری كۆنگرەی گشتی نەوەی نوێ دەكەم.”
لاهور شێخ جەنگی نوسیویشیەتی: هانیان دەدات بۆ‌ یەكڕیزی نیشتمانیی و، بەتایبەتتر بۆ پتەوكردنی یەكڕیزی و بەشداری و شەراكەتی هێزەكانیان لە كایەی سیاسی و حوكمڕانی هاوبەشدا لەم ناوچەیە.
رۆژی شەممە 5 ی تشرینی یەكەمی 2019 كۆنگرەی گشتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەچوو، لە كۆنگرەكەدا شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆكی جوڵانەوەكە هەڵبژێردرایەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو