ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٦ى تشرینى یه‌كه‌م، هێزێكى زۆرى پۆلیسى فیدراڵى له سنورى ناحییه‌ى پردێ بڵاوهيپێكراوه، سه‌رجه‌م رێگا لاوه‌كییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك داخراون.
به‌پێى زانیارییه‌كان “سه‌رجه‌م ئەو ڕێگایانەی پێشتر بەكارهاتوون بۆ هاتوچۆكردنى نێوان هەولێر و كه‌ركوك داخراون و ڕەبیە لێدراوە له جێگه‌یان”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان “ئێستا تەنیا ڕێگای سەرەكی هەولێر و كەركوك كراوەیە، سه‌رجه‌م رێگاكانى تر به پۆلیسى فیدراڵى ته‌نراون”.