ئاژانسى وڵات
له درێژه‌ى ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ى كه له زۆرینه‌ى شاره‌كانى عێراق دا رووده‌ده‌ن، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه ٦ى تشرینى یه‌كه‌م، گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویداوه.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه “ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران، ویستوویانه بچنه ناو مه‌یدانى ته‌حریر به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێگرییان لێكراوه”.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “به‌وهۆیه‌وه گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستبووه”.