ئاژانسى وڵات
نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه توندوتیژییان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران كردووه.
جینین هینیس، نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌باره‌ى گرژى و ئاڵۆزیه‌كانى ئه‌م دوواییه‌ى عێراق ڕایگه‌یاند: “پێویسته ئه‌و گرژى و ئاڵۆزییانه‌ى له عێراق هه‌یه ڕابگیرێن”.
ده‌شڵێت: “پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌قه‌یان كردووه و ئه‌و كه‌سانه‌شى فه‌رمانى ته‌قه‌كردنیان داوه به خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر بكرێن و سزا بدرێن”.