به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تونس، پارتی نه‌هزه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ئاماده‌نین هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
دوێنێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تونس به‌ڕێوه‌چو بۆ هه‌ڵبژاردنی 217 كورسیی په‌رله‌مان، به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، پارتی نه‌هزه به بردنه‌وه‌ی 18%ـی ده‌نگه‌كان پله‌ی یه‌كه‌می له هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ده‌ستهیناوه و 40 كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت.
پارتی دڵی تونس، كه نه‌بیل قه‌روی كاندیدی هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكی تونس سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به‌بردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 16%ـی ده‌نگه‌كان، پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه و ده‌بێته خاوه‌نی 33 كورسی. پارت و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی دیكه‌ش به‌گشتی ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له خوار 20 كورسییه‌وه‌یه.
رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تونس 41.3% بووه، بڕیاره له رۆژی 17ـی ئه‌م مانگه به‌فه‌رمی ئه‌نجامه‌كان ئاشكرابكرێن و پارتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی رابسپێردرێت.
دوای ئاشكرابوونی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، را‌شد غه‌نوشی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه، (كه حزبێكی ئیخوانییه)، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، پارته‌كه‌ی پێویستی به هاوپه‌یمانیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام زۆرێك له پارته‌كانی تونس و له‌پێش هه‌موویانه‌وه پارتی دڵی تونس، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ نه‌هزه دروستبكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
له‌دوای له‌سه‌ركارلادانی زه‌ین عابدین سه‌رۆكی پێشوتری تونس و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری نوێی تونس له ساڵی 2014، ئه‌مه دووه‌مین جاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له تونس ئه‌نجامده‌درێت.