ئاژانسى وڵات
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایده‌گه‌یه‌نن، هێرشی سوپاى توركیا ده‌رئه‌نجامى كاره‌ساتبارى له‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٧ى تشرینى یه‌كه‌م، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویانكرده‌وه “هه‌ر هێرشێكى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى كاره‌ساتبار ده‌بێت”.
هه‌سه‌ده له تویته‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو “به‌هۆى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ڕۆژئاواى كوردستان رێككه‌وتنى ئه‌منی له‌و به‌شه‌ى كوردستان كۆتای دێت، سوپاى رژێمى سوریا به هاوكارى ڕوسیا به‌ره‌و شارى مه‌نبج ده‌ستبه جوڵه ده‌كه‌ن”.